٢٠ تەمووز ٢٠٢٠ - ١٣:٠٧
هاوکاری ئێران و عێراق بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم

سەرۆکی حەشدی شەعبی لە لێکدانەوەی هاوکارییەکانی عێراق و ئێران و هەماهەنگی و هەوڵ بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە دیدار لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - فالح فەیاز، سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی دوانیوەڕۆی ئەمرۆ یەکشەممە ڕایگەیاند کە لەگەڵ موحەمەد جەواد زەریف هەماهەنگی هەوڵەکانی بەغدا و تاران لە بواری بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمیان تاوتوێ کردووە.

فەیاز لەو بارەوە وتی: ئەمرۆ پێشوازیم  لە وەزیری دەرەوەی ئێران کرد؛ دیداری ئێمە لەگەڵ بەڕێز زەریف بۆ تاوتوێ کردنی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە، داهاتووی هاوکاری لە دۆسیەی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و شەڕ دژی داعش و هەماهەنگی هەوڵەکانی عێراق و کۆماری ئیسلامی لە ئەو بوارە بوو.

سەرۆکی حەشدی شەعبی لە درێژەدا وتی: هەروەها هەموو جۆرە هاوکارییەکی نێوان عێراق و ئێران و بەرەو پێش بردنی پێوەندییەکان لە درێژەی دەستەبەر کردنی بەرژەوەندییەکانی نەتەوەی دوو وڵاتەکەمان لیک دایەوە؛ سەفەری زەریف بۆ بەغدا لە سەروبەندی سەفەری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران و عەرەبستان گرینگایەتی زۆری هەیە.

342/